رونکردنەوەیەک لە نوچەنێتەوە بۆ کاک شەماڵ عەلی

0

رونکردنەوەیەک لە نوچەنێتەوە بۆ کاک شەماڵ عەلی

نوچەنێت

بەڕێز کاک شەماڵ لەو نوسینە وەڵامەدا کا ناردویەتیە نوچەنێت و لەپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک دایناوە چەند شتێکی لەبارەی نوچەنێتەوە نوسیوە کەپێویستی بەڕونکردنەوەیە.

سەرەتا نوسیویەتی”وەڵامێک بە کەمپینەکەی سایتی نوچە نێت لە دژی کۆمۆنیزمی کرێکاریی” بۆ وەڵامی ئەو دێڕە ئێمە بەبەڕێزی دەڵێین، کە ئەوە ئێمە نین کەمپەین لەدژی کۆمەنیزمی کرێکاری بەرپا بکەین، بەڵکو ئەوە خەڵکە داکۆکی لە بڕوای خۆی دەکات، پێی وانەبێت خەڵک بەقسەی ئێمە بیری دێتەوە داکۆکی لە کوردبون و خەباتی خۆی بکات.

هەرەها نوسیویەتی”ویستوویانە دەربڕینەکانی من وەک هێرش بۆ سەر “هەستی نەتەوایەتی” و “نەتەوەی کورد” نیشان بدەن” ئێمە بە کاک شەماڵ دەڵێین بۆخۆی تەحلیلی ئەم چەند دێڕەی خۆی بکات، دواتر دەزانێت ئێمە دەربڕینی ئەومان وەک هێرش داناوە بۆ هەستی نەتەوەیی، یان خۆی هێرشی کردووە کە بۆخۆی نوسیویەتی”پارتی و یەکێتی میلیشیان و مافیان چونکە پەروەردەی قوتابخانەی کوردایەتین، چونکە ناسیۆنالیستن و هەر وەک حسنی موبارەک و بەشار ئەلئەسەد و زەینەلعابدین و هەموو جانەورەکانی تری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست نەتەوەیین”.

بەڕاست کوردایەتی لای ئەو نەتەوەیی بون نییە؟، ئەی ئەوە نیە دەڵێت بۆیە مافیان چونکە حزبی نەتەوەیین، ئەی حزبی نەتەوەیی بێ هەستی نەتەوەیی مانای هەیە؟.

کاک شەماڵ نوسیویەتی”سایتی ناوبراو نەک وەک سایت بەڵکو وەک پرۆفایلی شەخسی لەسەر فەیسبووک داوای ئەدکردنی لە من کردووە و منیش ئەوم وەک کەسێک نەک وەک دەزگایەکی ڕاگەیاندن ئەد کردووە. بەو جۆرەش بڵاوکردنەوەی ئەو تێکستە کە بە بێ ئاگاداری و پرسیار بە خۆم کراوە، ژێرپێنانێکی ئاشکرای ئیتیکی ڕۆژنامەنووسیە و نەدەبوو ئەو سایتە کاری لەو بابەتە بکات”.

لێرەدا بیری کاک شەماڵی دەهێنینەوە، کاتی خۆی لەهەمان ئەو پرۆفیلە شەخسیەی کەباسی دەکات چەند دێڕێکی لەبارەی مۆڵەت وەرگرتنەوەی حزبی کۆمۆنیست نوسی بوو، هێرشی کردبووە سەر پارتی یەکێتی، پەیوەندیمان پێوەکرد بەتەلەفۆن بۆخۆی وتی دەتوانن لێدوانەکان کۆپی بکەن، کە لەوێ شتێکم نوسی هەر ڕاگەیاندنە، دەنگەکەشی لای ئێمە هەیە هەروەها بەتێکستە نامەش لە فەیسبووک ئەوەی نوسی بۆمان”من وەڵامەکەی خۆم لەسەر پەیجی خۆم بڵاوکردۆتەوە، و پێم وایە کۆپی و پەیستی بکەیتە سەر وۆردێک”. بەهەمان مەبەست ئێمە کۆپیمان کردووە، دواتر شەماڵ عەلی نابێ لەیادی بچێت ئەو کەسێکی سیاسیەو پێگەی حزبی هەیە، قسەکانی لەهەر جێیەک بیکات، بەهەند وەردەگیرێت و بڵاویش دەکرێتەوە ئەی بیری چوو سیاسیەکانی دنیا لەهەرجێیەک قسەیەکی لەو شێوە بکەن بلاودەکرێتەوە؟ بۆیە پێمان وا نیە لە ئیتیکی رۆژنامەوانی لاماندا بێت ئەوە کاری رۆژنامەوانیە.

هەر لەو بابەتە وەڵامدا کاک شەماڵ نوسیویەتی” سایتی ناوبراو ڕێگەی داوە من و کۆمۆنیستەکانی کوردستان لە لایەن چەند کەسەوە زۆر بە ناشرینی ئیهانە بکرێین، تا ئەو ڕادەیەی بە گێل و نەفام و کۆڵەوار، بگرە بە کرم و مێش و مێشوولە بشوبهێنرێین کە دەبێ قەلاچۆ بکرێین. بەڵام لە هەمان کاتدا سانسۆرێکی زۆر توندی بەرانبەر بە تێکستی نەیارانی کوردایەتی و وەڵام بۆ تێڕوانینی ئەو کەسانە کە تەوهینیان کردووە بەکار هێناوە. سەبارەت بەو هێرشە شەخسیانە لە لایەن ئەو کەسانەوەو سەبارەت بەوەی سایتی نووچەنێت بەم جۆرە خۆی کردۆتە بڵنگۆی جنێو”.

ئێمە لێرەدا بە کاک شەماڵ دەڵێین، کاتێک تۆ نوسیوتە پارتی و یەکێتی مافیان، کوردایەتی بەرهەمهێنەری مافیاو میلیشیایە، ئەوە جنێو نیە؟ بەڕای تۆ مافیا ناشیرین ترین ناسنامە نیە دەدەیتە پەنای خەڵک؟ ئەی کەوتت پارتی و یەکێتی گشتگیر کردن نیە؟، بەراست پێت وایە ئەوەی پارتی بوو یەکێتی بوو هەموو تاوانکارن و هەموو هەڵەن هەموو مافیان؟ ئەی ئەمە جنێو نیە؟.

ئەوەشیان كێشەی پارتی و یەکێتی یەکانە بەڵام وەک بیرهێنانەوە باسمان کرد.

دواتر ئێمە ڕێگەمان داوە بەخۆمان نوسین و کۆمێنتەکەی بەڕێزتان وەک خۆی بەو گشتگیریە دابەزێنین، دەبێت رێگە بەخەڵکیش بدەین و بەو گشتگیرییە وەڵام بداتەوە. هەروەها ئێمە بەتەنها سانسۆری ئەوەمان کردووە کە خەڵک جنێو بەشەخس دەدات، جیا لەمە کام کەس هەیە بڵێ کۆمێنتی سانسۆر کردووە با پێمان بڵێ، ئەگەر جنێوی نەدابێت و ئێمە سانسۆرمان کردبێت، بێگومان یەک نمونەتان لا نیە.

هەروەها دەبێت ئێمە ئەوە بەبەڕێزت بڵێین، چۆن پەیوەندیمان بەبەڕێزان کردووە لەبەرەی نەتەوەیی ئاواش وەک ئەخلاقی رۆژنامەوانی پەیوەندیمان بەهاوڕێیانی کۆمەنیستەوە کردووە و ئەوان خۆیان لەباسەکە لاداوە، تەنها دوو بەڕێز وەڵامیان داوەتەوە، کاک سەردار و کاک خەسرەو وەڵامی کاک خەسرەو بڵاو کراوەتەوە، وەڵامی کاک سەردار ناڕوونەو داوای رونکاری زیاترمان لێکردووە.

وەڵامی نوسینێکی کاک شەماڵە….. کلیک بکە…..

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com