نوچه‌نێت: هه‌ولێر
سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی له باره‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر ئافره‌تێك له شاری سلێمانی، رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌وه به‌رهه‌می موجامه‌له‌یه بۆ لایه‌نه ئیسلامییه‌كان، ده‌یشڵێت یه‌كێتی و گۆڕان سلێمانییان تووشی نه‌گبه‌تی كردووه.
عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، له كۆمێنێتكدا كه له‌سه‌ر پۆستێكی رزگار ره‌زا چوچانی سه‌رنووسه‌ری (نوچه‌نێت) نووسیویه‌تی، ئه‌و هێرشه ده‌گێڕێته‌وه بۆ پاشه‌كشه‌ی سلێمانی، له‌و پێشكه‌وتنه‌ی كه پێشتر پێی ده‌ناسرایه‌وه، عه‌لی عه‌ونی نووسیویه‌تی: “له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان هه‌ولێریش وابوو، ته‌نانه‌ت تێزابیان به كچان و ژناندا ده‌ڕشت، سلێمانی كه شارێكی پێشكه‌وتوو بوو، بۆ دواوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یش به‌رهه‌می موجامه‌له و شلكردنه بۆ ئیسلامییه‌كان”.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی پارتی نووسیویه‌تی: “نوێژه‌كانی به‌رده‌ركی سه‌را له‌سه‌ر كارتۆنه بیره و ته‌كبیره‌كانی رێبین هه‌ردی و فاروق ره‌فیق و فه‌یله‌سوفه‌كانی گۆڕان وایان كرد”.
ئه‌وه‌یش ده‌ڵێت كه پارتی له دوای ساڵی 1975ه‌وه له سلێمانی ده‌سه‌ڵاتی نه‌بووه، بۆیه پارتی له دۆخی ئه‌و شاره به‌رپرسیار نییه، هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: “ده‌سه‌ڵاتداری پارتی هه‌ولێری پێشخستووه و (ی,ن,ك) و گۆڕان سلێمانییه‌كی جوان و پێشكه‌وتوویان توشی ئه‌و نه‌گبه‌تییه كردووه”.