نوچه‌نێت: هه‌ولێر
سه‌لاح ده‌لۆ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، پارتی و یه‌كێتی ئه‌وه‌نده دوور نین له یه‌ك تا كێشه له كوردستان روو بدات، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ی پێدا، بۆشاییه‌ك له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه و پێویسته هه‌مووان پێكه‌وه چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، وتی: “پارتی و یه‌كێتی ئه‌وه‌نده له یه‌ك دوور نین تا ببێته كێشه له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام دیاره فاسیله‌یه‌ك هه‌یه كه پێویستی به گفتوگۆ هه‌یه، نه‌ك هه‌ر له نێوان پارتی و یه‌كێتی، به‌ڵكو پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه گفتوگۆ بكه‌ن و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و نابێك هیچ لایه‌نێك هه‌وڵ بۆ ته‌شه‌نه سه‌ندنی ئه‌و كێشانه بدات كه هه‌ن”.
سه‌لاح ده‌لۆ یه‌كڕیزی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به تاكه رێ زانی، تا به هۆیه‌وه خزمه‌ت به كودستان و داهاتووی بكرێت، سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كانی پارتیش بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان، وتی: “ئێمه وه‌ك پارتی داواكارییه‌كی زۆر قورسمان له لایه‌نه‌كان نیه، تا فه‌رامۆش بكرێت، هه‌موو داواكارییه‌كانی ئێمه له چوارچێوه‌ی خزمه‌تكردنه به نه‌ته‌وه‌كه‌مان، بۆیه ئه‌وه‌ی كه هه‌یه پێموایه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موومانه، ده‌بێت له‌گه‌ڵ یه‌كتر دانیشین و تێبگه‌ین له یه‌كتری، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان پێكه‌وه چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و بارودۆخه بدۆزینه‌وه كه هه‌یه”.