نوچه نێت
نووسینگه‌ى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مانى عێراق ئاشكراى ده‌كات كه داعش ڤیدیۆیه‌كى نوێى بڵاوكردۆته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن له‌سه‌لیم جبورى سه‌رۆك په‌ڕله‌مان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه نووسینگه‌ى سه‌رۆك په‌ڕله‌مانى عێراق به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكردۆته‌وه و ئاشكراى ده‌كات كه دوێنێ داعش ڤیدیۆیه‌كى نوێى بڵاوكردۆته‌وه. به‌پێى راگه‌یاندراوه‌كه له ڤیدیۆیه‌كه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن له سه‌لیم جبورى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كراوه و وێراى ئه‌مه‌ش داعش تۆمه‌تى به‌كرێگیراوى ده‌داته پاڵ سه‌لیم جبورى. به‌یاننامه‌كه‌ى نووسینگه‌ى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مان ده‌شڵێ” پێشتریش داعش هه‌ڕه‌شه‌ى له سه‌لیم جبورى كردووه. به‌ڵام ئه‌و بۆ ئایین و نیشتیمانه‌كه‌ى خۆى به‌خشیوه و به‌و هه‌ڕه‌شانه سڵ ناكاته‌وه”.
داعش هه‌ڕه‌شه له‌سه‌رۆكى په‌ڕله‌مان ده‌كات
0
Share.