خ ، ف : خواردنه‌وه به‌ده‌ستوورى توركى
گرنگ نییه چه‌ندت له‌ته‌مه‌ن بوريوه
گرنگ ئه‌وه‌یه له‌و پیكه‌دا ده‌یان كیژۆله‌ت بیر بكه‌یته‌وه.
ئه‌وه‌ى ته‌نها جوان بوو!
ئه‌وه‌ى تۆى نه‌ویست!
ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ خه‌وت!
ئه‌وه‌ى جێ ده‌هێڵێ!
وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌م پێكه دوا ده‌رفه‌تى عومرت بێت، ئاساییه بیریان لێ بكه‌وه.
به‌ڵام ئاخۆ
گه‌نده‌مووى لوتى ئه‌و؟
یان ئه‌سمه‌رى ئه‌و ره‌شتاڵه‌یه‌ى وه‌ك شه‌رابێك بوو؟
یان قاقاى ئه‌وه‌یان كه‌رۆحتى شه‌ق ده‌كرد فریات ده‌كه‌وێ.
من ده‌ڵێم : به‌ڵێ ئومێد و ژن له‌یه‌كتر متوربه ده‌كرێن.
تۆش جه‌لاد ئاسا له‌به‌رێك ده‌ڕوانى تا به‌نازى میوه‌یه‌ك بگه‌یته‌و
له‌به‌رده‌م گه‌رمادا ساردى بكه‌ینه‌وه.
****
دانتێ له نیوه‌ى رێگاى ون ده‌بێت
گرنگ نییه گوناهه یان فه‌زیڵه‌ت
تۆ له‌وه بگه: تۆ له‌نیوه‌ى رێگایت و …
من ئێستا بیرى ماچ ناكه‌م
له‌گه‌ڵ ئه‌م پێكه‌دا بیرى چه‌ناگه‌یه‌ك ده‌كه‌م
له‌شێوه‌ى گرێى ئه‌و ته‌ماته‌یه‌یه كه پێكێكى توركى ده‌یخوازێ ، نه‌من
بێرى په‌نیرێكى ته‌ڕ ده‌كه‌م، به‌له‌زه‌ت نازانم به‌كوێمدا په‌رت ده‌بێت. له‌رۆحم؟
ئه‌مه‌شیان پێكێكى توركى ده‌یخوازێ؟
یان ئه‌وانه من ده‌یخوازم:
ئایا پێویسته بیر له‌وه بكه‌مه‌وه: پێویسته به‌یادى سینه‌ماوه بیرى دوو فیلمى توركى بكه‌م؟
یان زۆر له لوتم بكه‌م: تا بۆنێكى تیژ تیژ بكه‌م وه‌ك سێكس هاروهاج …