نوچەنێت.ههولێر:
بەڕێوبەری کارگەی جگەرەکەی سلێمانی رایدهگهێنێت،لەلایەن کۆمپانیای قەیوان و ھۆتێل ڕاماداوە کێشەمان بۆدروستبووەو دیوارێکیان ھێناوەتە پێشەوەو دەیانەوێت زیادەڕەوی بکەنەسەر موڵکی حکومەت و نزیکەی ٥٠٠ مەتر زەوی کارگەکەیان داگیرکردووە.
ئەندازیار نەوزاد عوسمان بەڕێوبەری کارگەی جگەرەکەی سلێمانی بهSNN ی راگهیاندوه”لەلایەن کۆمپانیای قەیوان و ھۆتێل ڕاماداوە کێشەمان بۆدروستبووەو دیوارێکیان ھێناوەتە پێشەوەو دەیانەوێت زیادەڕەوی بکەنەسەر موڵکی حکومەت و نزیکەی ٥٠٠ مەتر زەوی کارگەکەیان داگیرکردووە بەناوی ئەوەی مافی خۆیانەو ئەنجومەنی وەزیران پێیداون”.
وتیشی:”چەندینجار داوای قەرەبوومان لەکۆمپانیای قەیوان کردووە کەخەزانێکی گەورەیان ڕوخاندووین، بەڵام ھیچ ئەنجامێکی نەبووە، بۆیە دووجار لەدادگای سلێمانی سکاڵامان لەسەر کۆمپانیاکەو ھۆتێلەکە تۆمارکردووە”.
باسی لەوەشکرد، ھەر لەچاوەڕوانی ئەنجامی سکاڵاکانیاندان و تائێستاش وەڵامیان نەدراوەتەوە.