فەرهاد پیرباڵ نامەیەک ئاڕاسته‌ی نەوشیروان مستەفا و مەلا بەختیار ده‌كات

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

فەرهاد پیرباڵ نامەیەک ئاڕاسته‌ی رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی دەکات و ئاشكرای ده‌كات كه‌ دوو جار له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ گه‌وجێنراون.

فەرهاد پیرباڵ نوسه‌ر و مامۆستای زانكۆ له‌ ئه‌كاونتی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبووک نامەیه‌كی کراوەی ئاراستەی نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و مەلا بەختیار کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی كردوه‌و نوسیویه‌تی” پەند لە مێژوو وەربگرە بەڕێزان مەکتەبی سەوزی سیاسیی شین! تەماشا جمهوریت اسلامیی ایران چۆن، پاش ڕێک-ئەتۆمییەکەی، ئەمەتا پشت لە حووسییەکان دەکات!-پاش بە کوشتدانی ئەم هەموو حووسییانەی کە پارە و چەکی دەدانێ تا دژ بە هاونیشتمانانی خۆیان “بگەوجێندرێن”) ئاوهاش ڕۆژێک لە ئێوە دەکات کە دەتانەوێت -دەشتانویست سەرا- هەرێم ببێتە دوو ئیدارەی (زەرد) و (سەوز-شین). خۆتان لە کەنداڵی فڕێدەدەن، بەس بۆئەوەی زەرەر لە ” ساحێب”تان بکەوێت! “.

 ده‌قی نامه‌كه‌:

 نامەیەکی کراوە بۆ بەڕێزان نەوشیروان مستەفا و مەلا بەختیاری هاوڕێم!

.. پرسیاری ئەمڕۆی دکتۆر فەرهاد پیرباڵ، بە ناونیشانی: کێ کێی گەوجاند؟ ..

پەند لە مێژوو وەربگرە بەڕێزان مەکتەبی سەوزی سیاسیی شین! تەماشا جمهوریت اسلامیی ایران چۆن، پاش ڕێک-ئەتۆمییەکەی، ئەمەتا پشت لە حووسییەکان دەکات!-پاش بە کوشتدانی ئەم هەموو حووسییانەی کە پارە و چەکی دەدانێ تا دژ بە هاونیشتمانانی خۆیان “بگەوجێندرێن”) ئاوهاش ڕۆژێک لە ئێوە دەکات کە دەتانەوێت -دەشتانویست سەرا- هەرێم ببێتە دوو ئیدارەی (زەرد) و (سەوز-شین). خۆتان لە کەنداڵی فڕێدەدەن، بەس بۆئەوەی زەرەر لە ” ساحێب”تان بکەوێت!

ئێوە ئەمە دوو جارە دەگەوجێندرێن؛ جاری ١ بەناوی ئۆپۆزیسیۆنەوە خەڵکی بەردەرکی سەراشتان گەوجاند و کەچی سفڕ کێر بەدەست مەسعوود بارزانی لەسەر حەق بوو چونکە خوا ئێوەی خستە سەر سفرەیەکی خاڵی کە موحتاج بە “قیچەک” پارەی (فیشەگ !!!!؟؟؟) بێت سەرلێسووڕاوتان لەسەر حیسابی نانی میللەت!

ئێستاش دووەم جارتانە چونکە شانسی ئەمەتان ماوە ئەو هەڵەیە دووبارە نەکەنەوە کە مەلا ئیدریسی بەتلیسی پەندی ئەویش لێ – لە مێژوو وەرنەگرتبوو!

ئەم تابلۆیەم باسی شەڕی سەوز و زەرد و شین دەکات.. ئەوەی زانیی لێکی بداتەوە دیارییەکی دەدەمێ بای ٧٣ دۆلارە بەڵێن بێت !

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com