نوچەنێت.ههولێر:
دوای ئهوهی سكرتێری پهرلهمانی كوردستان داوای کرد چەک بۆ پاسهوانی پەرلەمان بکڕدرێت، بڕیکاری وەزیری پێشمەرگە دەڵێت،بڕیاری پێدانی چەک بە پەرلەمان راگیرا.
ئەنوەر حاجی عوسمان،بریكاری وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی راگهیاندوه:ئەو بڕیارەی لەبارەی پێدانی چەک بە پەرلەمان دەرچوو بوو، لەئێستادا ئەو بڕیارە راگیراوە.
ههفتهی رابردوو فراکسیۆنی پارتی نووسراوێکی پەرلەمانی کوردستانی بڵاوکردەوە، کە واژۆی (فەخرەدین قادر)، سکرتێری پەرلەمانی لەسەرە و داوا لە وەزارەتی پێشمەرگە دەکات چەک و تەقەمەنی بۆ پاسەوانەکانی ئەندامانی پەرلەمان دابین بکرێت.