نوچەنێت.ههولێر:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدهگهێنێت،ئەوانەی باسی دووئیدارەیی دەکەن دیارە پەند لە مێژوو وەرناگرن، ئەو هەموو خەبات و قوربانیدانەی گەلەکەمان بۆ ئەوە نەبووە کوردستان دابەش بکرێت و نابێ بەخەیاڵیش بیری لێ بکرێتەوە و کەس ناتوانێ هەرێمی کوردستان لەت بکات.
ئەمڕۆ شەممە ١٨ـی٧ـی٢٠١٥، لە دووەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا، مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی جەژنە پیرۆزە و ئاگاداربوون لە ڕەوشی بەرەکانی بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریستان، سەنگەرەکانی پێشمەرگەی لە میحوەری ڕۆژهەڵاتی دیجلە، میحوەری ڕۆژئاوای دیجلە، میحوەری باشیک، میحوەری خازر و بەنداوی موسڵ، بەسەر کردەوە.
بارزانی لهوتهیهكدا رایگهیاند”کە ئەوانەی باسی دووئیدارەیی دەکەن دیارە پەند لە مێژوو وەرناگرن، ئەو هەموو خەبات و قوربانیدانەی گەلەکەمان بۆ ئەوە نەبووە کوردستان دابەش بکرێت و نابێ بەخەیاڵیش بیری لێ بکرێتەوە و کەس ناتوانێ هەرێمی کوردستان لەت بکات و ئەوەی بە یەک ئیدارەیی و یەکگرتنەوەی کوردستان قایل نییە ئازادە لەوەی شوێنێکی تر بۆ ژیانی خۆی هەڵبژێرێت“.
وتیشی:زۆر سەیرە لەکاتێکدا دەرفەتی زێڕین بۆ کورد ڕەخساوە بۆ سەرکەوتن بەرەو لوتکە، کەسانێک هەبن باسی دوو ئیدارەیی بکەنەوە، دڵنیاشم خەڵکی کوردستان وەڵامی ئەوانە دەداتەوە“.