نوچەنێت.هه‌ولێر:
چه‌كدارانی بیانی و ناوخۆیی داعش له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆست و پاره له ته‌له‌عفه‌ر ناوخۆیدا ده‌بێت به‌شه‌ڕیان و 21 كه‌س له‌یه‌كتر ده‌كوژن و 29 كه‌سیش بریندار ده‌بن، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوكیش كوژرانی شه‌ش سه‌ركرده‌ی داعش ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرد‌وهته‌وه به‌هۆی شه‌ڕی نێوان ئه‌ندامانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش له قه‌زای ته‌له‌عفه‌ری سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وا، 21 تیرۆریست كوژراون و 29 ی تریش بریندار بوون، ڕوونیشی كرده‌وه‌ـ شه‌ڕه‌كه له‌نێوان ئه‌ندامانی بیانی و ئه‌ندامانی ناوخۆی داعش له قه‌زاكه ڕووی داوه، سه‌باره‌ت به هۆكاری شه‌ڕه‌كه‌ش ئاژانسه‌كه ئاشكرایكردوه، به‌هۆی ناكۆكی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پاره و پۆست بوه، شه‌ش له كوژراوه‌كانیش بیانین، له لایه‌كی تره‌وه ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش به تۆمه‌تی ڕیش چاككردن بۆ ژماره‌یه‌ك گه‌نجی ته‌له‌عفه‌ر، له یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان 12 سه‌رتاشیان ده‌ستگیركردوه و دواتر هه‌ریه‌كه‌یان به لێدانی 100 جه‌لد و به‌ڵێننامه‌ی دووباره نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و كاره سزا دراون.
لای خۆیه‌وه عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك به KNNی ڕاگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌ست ئه‌وان گه‌یشتوه، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردومانی چه‌ند ئامانجێكی تیرۆریستانی داعشیان له قه‌زای حه‌ویجه‌و ده‌وروبه‌ری كردوه‌و له ئاكامدا 6 سه‌ركرده‌ی داعش به ناوه‌كانی ( محه‌مه‌د شویش، حه‌مزه سلێمان، مونزر ڕه‌شید، ڕه‌عد نازم، وه‌زاح ئیبراهیم، ساڵح ئیبراهیم )كوژراون، سه‌رجه‌میشیان دانیشتووی شاره‌دێی عه‌باسی سه‌ر به كه‌ركوك بوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، داعش له باشووری كه‌ركوك ژماره‌یه‌ك چه‌كداری بیانییان له‌گه‌ڵدایه، هه‌ر كاتێك ده‌رفه‌تیان بۆ بڕه‌خسێت هێرش ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان‌و هێزی پێشمه‌رگه به به‌رده‌وامی له‌ئاماده‌باشیدان و ڕێگری له هێرش و په‌لاماری تیرۆریستان بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه لیوا هاشم سیته‌یی، به‌رپرسی میحوه‌ری شه‌نگالی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به هه‌مان سایتی ڕاگه‌یاندوه: فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌چڕی بۆردومانی مۆڵگه‌كانی تیرۆریستانی داعشیان كردوه له ناوچه‌ی پیشه‌سازی و سه‌یده زه‌ینه‌ب و ناوچه‌ی نه‌سری قه‌زای شه‌نگال و تێكیان شكاندوون.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه كرد‌و ڕایگه‌یاند، له‌و سنوره چه‌ندین كیلۆمه‌تر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پێشڕه‌وییان كردوه‌و ڕووبه‌ڕێكی زۆریان له تیرۆریستانی داعش پاكردوه‌ته‌وه، وتیشی، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان و هه‌موو هێرشێكی تیرۆریستان تێك ده‌شكێنن و ڕووبه‌ڕویان ده‌بنه‌وه.