نوچه نێت
رێكخراوى تیرۆریستى داعش له‌ڤیدیۆیه‌كدا هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن له‌چه‌ند سه‌ركرده و به‌رپرسێك ده‌كات كه نێویاندا ناوى سه‌رۆكى تونس قائید سه‌بسى و سه‌رۆكى حه‌ره‌كه‌ى نه‌هزه‌ى تونسى را‌شد غه‌نوشی هاتووه.
به‌پێى هه‌واڵێكى سایتى (الشروق) تونسى داعش ڤیدیۆیه‌كى بڵاوكردۆته‌وه له‌ڤیدیۆیه‌كه‌دا به‌ئاشكرا ناوى چه‌ند به‌رپرسێك ده‌هێنێت و هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن‌یان لێده‌كات و گوایه پلانیشى بۆ كوشتنى ئه‌و كه‌سانه داناوه له‌وانه هه‌ر یه‌كه له‌سه‌رۆكى تونس و سه‌رۆكى حه‌ره‌كه‌ى نه‌هزه و وته‌بێژى جه‌بهه‌ى شه‌عبى تونسى و وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى تونس ناویان هاتووه. ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌ڕه‌شه‌ى داعش نییه له‌تونس هه‌رماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌سوسه داعش له‌كرده‌یه‌كى تیرۆریستى د 37ى له‌گه‌شتیارى تونس كوشت.
داعش هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن له‌سه‌بسى و غه‌نوشى ده‌كات
0
Share.