نوچەنێت.هه‌ولێر:
بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت،به‌هۆی پشووه‌كانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه ناردنی پاره‌ی فرۆشراوی نه‌وتی هه‌رێم ده‌كه‌وێته هه‌فته‌ی ئاینده به‌ڵام بڕه‌كه‌ی زۆركه‌مه.
فازل نه‌بی بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عیراق به سایتی فه‌رمی راگه‌یاندوه:به‌هۆی پشووه‌كانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه ناردنی پاره‌ی فرۆشراوی نه‌وتی هه‌رێم كه‌له رێگه‌ی سۆمۆوه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كراوه، ده‌كه‌وێته هه‌فته‌ی ئاینده.
وتیشی:نامه‌وێت بڕی پاره‌كه ئاشكرا بكه‌م، به‌ڵام بڕه‌كه‌ی زۆر كه‌مه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مانگی رابردوودا بڕێكی زۆر كه‌م نه‌وتی له‌رێگه‌ی سۆمۆوه ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كردوه.