نوچەنێت.ههولێر:
سهرۆكی فراكسیۆنی بهرهی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان، داوای پۆست لە هەردوو سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت دهكات و دهشڵێت،پێناچێت سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەم داوایەی تورکمانەکان رەتبکاتەوە.
ئایدن مەعرووف،سهرۆكی فراكسیۆنی بەرەی تورکمانی له پەرلەمانی کوردستان بەرووداوی راگەیاندوه”نەتەوەی تورکمانی وەکو نەتەوەیەکی گرنگ لە هەرێمی کوردستان مافی خۆیەتی پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانی هەبێت”.
وتیشی”هەتا ئێستا بە فەرمی هیچ وەڵامێکمان نەدراوەتەوە، بەڵام پێناچێت سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەم داوایەی تورکمانەکان رەتبکاتەوە، چونکە لە رابردوودا مەسعود بارزانی، خۆی داوای ئەوەی کردبوو کە جێگرێکی سەرۆککۆماری عێراق بدرێتە نەتەوەی تورکمان”.