نوچەنێت.هه‌ولێر:
وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم،باس له‌گرێبه‌ستی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ ده‌كات‌و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه، ئه‌و پڕۆسه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت تا ده‌گه‌نه ئه‌نجام له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌ڵام تائێستا هیچ هیوایه‌ك نییه بگه‌نه ئه‌نجام.
سه‌فین دزه‌یی،وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی، هه‌رچه‌نده ئاماده‌نه‌بوو ناوی ئه‌و كۆمپانیایانه ئاشكرابكات كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵدا كراوه بۆ فرۆشتنی نه‌وت به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ، به‌ڵام ده‌ڵێت: كۆمپانیاكان زۆر گه‌وره‌و نێوده‌وڵه‌تین كه پشكی زۆریان له‌بازاڕه‌كانی جیهان هه‌یه، به‌سه‌دان ملیۆن‌و ته‌نانه‌ت به‌ده‌یان ملیار دۆلاریان سه‌رمایه هه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تاكه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌فرۆشتنی نه‌وتی به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ،سه‌فین دزه‌یی ده‌ڵێت:ساڵی رابردوو، له‌مانگی ئایاره‌وه تا مانگی تشرینی یه‌كه‌م‌و تشرینی دووه‌م حكومه‌تی هه‌رێم نه‌وتی فرۆشت، به‌ڵام له‌دوای ئه‌وه به‌غدا وتی ده‌مانه‌وێت رێككه‌وتن بكه‌ین، له‌به‌رئه‌وه ئێمه ده‌ستبه‌رداری فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم بووین، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه ڕێككه‌وتنه‌كه‌و لایه‌نه یاساییه‌كه‌شی جێبه‌جێنه‌كرا، ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی كوردستان بارودۆخی به‌ره‌و خراپتر چوو،ئێمه ماوه‌یه‌كی زۆر چاوه‌ڕوانی به‌غداد بوین، به‌ڵام به‌داخه‌وه رۆژبه‌ڕۆژ بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌بێت.ئێمه لایه‌نگری گفتوگۆین‌و پێمانخۆشه له‌گه‌ڵ به‌غدا رێككه‌وتن بكه‌ین‌و ئه‌نجامی گونجاو و سودی هه‌موو لایه‌كی تێدابێت،نه‌ك به‌ته‌نیا لایه‌نێك. به‌ڵام تائێستا هیچ ئه‌مه‌لێك نییه، ئه‌گه‌رچی له‌رێگه‌ی دكتۆر ڕۆژ نوری شاوه‌یس (جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق) سه‌رنج‌و تێبینیه‌كانی خۆمانمان ناردۆته به‌غداد‌و چاوه‌ڕوانی ئه‌وان ده‌كه‌ین.