گوێبیستی ئەو ئایەتانەی قورئان ببە کە هەڵکەوت زاهیر ئاوازی بۆ داناوە

0

نوچە.نێت

ئاوازدانەری ناوداری کورد هەڵکەوت زاهیر ئاواز بۆ قورئانی پیرۆز دادەنێت و بە دەنگی هونەرمەندی گەنج، تۆماری دەکات.

هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر لەوبارەوە بە نوچەنێتی راگەیاند” من لە هەموو شتێکدا لەگەڵ تازەگەریدام هیچ شتێکیش لەلای من لە قورئانی پیرۆز گەورەترو پیرۆزتر نیە، بۆیە کە دەبینم لەبواری خویندنەوەو ئەداکردنی قورئاندا لەسەر ئاستی جیهان هەوڵەکان لەسەر یەک شێواز رائەوەستن، زۆر گرنگە لام لەوبوارەشدا تازەگەرییەک دروست بکەین، بە شێوازیکی نەرمترو ئاوازێکی تایبەترو شیاوتر خویندەوەو ئەدای قورئان بکەین، بۆیە وەک کەسێکی باوەردار هەوڵمداوە بە ئاوازێکی نوێ ئیش لەسەر قورئان بکەم، بەهیوایەی ئەم هەوڵەش ببێتە ئاسانکاریەکی زیاتر بۆ زیاتر گەیاندنی پەیامەکانی خوای گەورە”.

ووتیشی” هەر بۆ ئەم مەبەستە، ئاوازم بۆ چەند ئایەتیک لە قورئانی پیرۆز داناوەو بە دەنگی عەممار کوفی کە لەلای من عەممار دەنگێکی تایبەتی هەیە و خاوەنی توانایەکی جوانە، تۆمار کراوە”.

ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە هەموو ئەو ئایەتانەی لە ئاوازی ئەو تۆمار کراون بەچەند ئەلبومێک بڵاو دەکەنەوە .

گوێبیستی بەشێک لە قورئانی پیرۆز ببە ، لە ئاوازی هەڵکەوت زاهیر

خویندنەوەی عەممار کوفی

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com