بە وێنەوە..منداڵێكی 10 ساڵانی داعش، ئەفسەرێك سەردەبڕێ
نوچەنێت-ئەلمیساق
لە یەكەم دیاردەی لەو جۆرەدا، منداڵێكی تەمەن 10 ساڵانی سەر بە داعش هەڵدەستێ بە سەربڕینی ئەفسەرێكی سوپای سوریا، وێنەكە لەلایەن ئەكاونتەكانی سەر بە داعشەوە بڵاوكراوەتەوە.
منداڵەكە بەجۆرێك دڕندە راهێنراوە، كە دواتر كەلـلەسەرەكە بە دەستییەوە رادەگرێ و خوێن دەستەكانی سووردەكات.
روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ جەختی لەسەر راستیی رووداوەكە كردۆتەوە و وتویەتی بەڵگەمان لایە ئەوە راستە و ئەوەش كە سەردەبڕدرێت ئەفسەر بووە لە ریزەكانی سوپای سوریا.

