كەركووك رۆژانە 300 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكات

0

 

 

نوچەنێت-سەوت عێراق

 

لیژنەی وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك هەینی 17ی تەموز ئاشكرای كرد كە رۆژانە كەركووك لەڕێگای بۆریی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە 300 هەزار بەرمیل رەوانەی بەندەری جەیهانی توركی دەكات.

 

ئەحمەد عەسكەری سەرۆكی لیژنەكە ناڕەزایی دەربڕی كە سەرەڕای ئەوەی كەركووك رۆژانە 300 هەزار بەرمیل هەناردە دەكات، بەغدا بێبەشیكردووە لە بودجەی تەرخانكراو و بەو هۆیەشەوە زۆربەی پرۆژەكان راوەستاون.

 

عەسكەری وتویەتی دوو ساڵە بەغدا پارەی پرۆژەكانی رەوانەی كەركووك نەكردووە و بەو هۆیەشەوە چەندین كەرت  هەڕەشەیان لەسەرە كە پەیوەندی راستەوخۆیان بە ژیانی خەڵكەوە هەیە، وەكوو: خاوێنكردنەوەی گەڕەكەكان و نەخۆشخانەكان و دابیینكردنی خزمەتگوزارییە هاوشێوەكان كە لە رێگای كۆمپانیاكانەوە دەكرێن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com