نەوتی بەدرەی كوردنشین بۆ بەغدایە

0

 

 

نوچەنێت-ئەلحەیات

 

لە ناوچەی بەدرە كە یەكێكە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، كۆمپانیای روس نەفتی رووسی بە گرێبەستێك لەگەڵ بەغدا دەستی بە لێدانی بیرەنەوت كردووە.

 

بەگوێرەی راگەیەنراوێكی كۆمپانیا رووسییەكە، دوای هەڵكەندنی بیرە نەوتی پێنجەمی بەدرە، ئێستا رۆژانە 35 هەزار بەرمیل نەوتی لێ بەرهەمدێت.

 

روس نەفت ئەمڕۆ هەینی ئەو راگەیەنراوەی بڵاوكردۆتەوە و تا ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان كاردانەوەی نەنواندووە و هەڵوێستی خۆی ئاشكرا نەكردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com