نوچەنێت-سكای نیوز
دوای ماوەیەك لە ئارامیی، توندوتیژی رووی كردۆتەوە پارێزگای دیالە و لە نوێترین رووداودا داعش تەقینەوەیەكی لە شارەدێی خان بنی سەعد ئەنجامدا.
هەرچەندە میلیشیا شیعەكان بە پشتیوانیی ئێران توانیان داعش لە پارێزگای دیالە وەدەربنین، داعش لە رێگەی شانە نوستوەكانیەوە دەستی بە چالاكیی كردۆتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی و لە یەكەم رۆژی جەژندا ئوتومبیلێكی بۆمبڕێژكراو لە شارەدێی خان بنی سەعد تەقییەوە و لە ئەنجامدا 90 كەس كوژران و ٤٠ ی دیکەش برینداربوون.
لە رۆژانی رابردودا لە خاڵس و شارەبان و بەعقوبە، كە هەموویان لە پارێزگای دیالەن، داعش دەستی بە كردەی توندوتیژی كردۆتەوە.
چاودێران دەلێن جموجوڵەكانی داعش لە دیالە و سەڵاحەدین بۆ كەكردنەوەی فشارە لەسەر چەكدارەكانی لە فەللوجە و رومادی، كە ئێستا لەلایەن سوپا و میلیشیا شیعەكانەوە هێرشیان دەكرێتەسەر.