نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕاگه‌یاند،هێشتا ئاماده‌سازی ته‌واو بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ نه‌كراوه، پرسیاری دواكه‌وتنی وه‌ڵامه‌كه‌شی لای حكومه‌تی عێراقه و ئه‌وان له‌ئێستادا سه‌رقاڵی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌نبارن.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه میدیاكان باسی ئه‌وه‌یانده‌كردوه كه بڕیاربوه پرۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ له‌به‌هاردا بێت و هاوین كۆتایی پێبێت، جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئاوێنه‌ی راگه‌یاندوه”یه‌ك لێدوانی فه‌رمی نییه كه باسی كاتی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌ی كردبێت”.
یاوه‌ر نه‌یشارده‌وه كه پرۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌كه دواكه‌وتوه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه ئه‌نبار له‌لایه‌ن داعشه‌وه په‌لاماردرا و وتیشی”پرسیاری دواكه‌وتن وه‌ڵامه‌كه‌ی لای حكومه‌تی فیدراڵه‌و ئه‌وان له‌ئێستادا سه‌رقاڵی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌نبارن، ئه‌مه‌ش وایكرد پرۆسه‌كه دواكه‌وتن به‌خۆیه‌وه ببینێت”.
راشیگه‌یاند” هێشتا ئامادەسازی تەواو بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ نەكراوه ته‌نها بڕیاردراوه پێشمه‌رگه هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان‌و حكومه‌تی عێراق بكات بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه”.