نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئەمڕۆ هەینی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی میحوەری گوێری كرد و لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە لەو سنووره کۆبووەوە و نانی جه‌ژنیشی له‌گه‌ڵ خواردن.
جه‌مال مورتكه به‌رپرسی محوه‌ری گوێر میدیای NRT ڕاگه‌یاندوه،مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێم کاتژمێر١١ی پێشنیوه‌ڕۆ میحوه‌ری گوێری به‌سه‌ر كردووەته‌وه و نانی نیوەڕۆی لەگەڵ پێشمه‌رگه‌كان خواردووە و دوای دوو كاتژمێریش گەڕاوه‌ته‌وه.
بەرپرسی میحوەری گوێر ڕاشیگەیاند، بڕیارە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێم لە ڕۆژانی دواتری جه‌ژندا میحوه‌ره‌كانی پێشمەرگە به‌سه‌ر بكاته‌وه.
سەردانەکەی بارزانی لەکاتێکدایە هێزەکانی پێشمەرگە لەسەرجەم میحوەرەکان لەشەڕدان لەگەڵ چەکدارانی داعش. ئەمڕۆش هێزەکانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان بۆردومانی داعشیان کرد لە ڕۆژئاوای دیجلە.


