نوچه نێت
له‌پارێزگاى جیزه‌ى میسر ئیخوانه‌كان هێرش ده‌كه‌نه سه‌رپۆلیس و له‌به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى پۆلیسیش 4 كه‌سى ئیخوان ده‌كوژرێت
سایتى سكاى نیۆز له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منییه‌وه رایده‌گه‌ینێ ئه‌مڕۆ هه‌یینى ئیخوانه‌كان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر پۆلیس له‌شارى جیزه ئه‌وانیش به‌رپه‌رچیان ده‌ده‌نه. له‌ئه‌نجامى شه‌ڕه‌كه‌دا 4 ئیخوان ده‌كوژرێت و 2 كه‌سى دیكه‌شیان بریندار ده‌بێت. ئه‌م رووداوه دواى ئه‌وه دێت كه ده‌سه‌ڵاتدارانى میسر به‌تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى تیرۆر 198 كه‌سى ئیخوانیان دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر داوه‌ته دادگاى سه‌ربازى ئه‌م وڵاته.
ئیخوانه‌كان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر پۆلیس
0
Share.