نوچه نێت
به‌رپرسى ده‌سته‌ى كه‌شوهه‌واى عێراقى ئاشكراى ده‌كات پله‌ى گه‌رماكه‌ى دوێنێ عێراقى گه‌یانده پله‌ى یه‌كه‌م له ئاستى دونیادا.
حه‌سه‌ن عه‌بدولخاڵق سه‌رۆكى ده‌سته‌ى كه‌شوهه‌واى عێراقى له‌لێدوانێكى به به‌غدادیه نیوزى راگه‌یاندووه. گه‌رماكه‌ى دوێنێ كه ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامى ده‌بێت عێراقى گه‌یانده پله‌ى یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستى جیهاندا. روونیشى كردۆته‌وه كه 30 ساڵ ده‌بێت عێراقى پله‌ى گه‌رمى به‌مشێوه‌یه به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه كه دوێنى نیوه‌ڕۆ گه‌یشته 52 پله‌ى سه‌دى له‌هه‌ندێك پارێزگادا. پێشبینیش ده‌كات ئه‌مڕۆ هه‌یینى دواى نیوه‌ڕۆ پله‌ى گه‌رما دابه‌زێته خواره‌وه و به‌ره‌و فێنكتر بڕوات.
گه‌رماى دوێنێ عێراقى گه‌یانده پله‌ى یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستى جیهان
0
Share.