نوچه نێت
دواى ئه‌وه‌ى ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى توركیا هه‌ڵمه‌تێكى گه‌وره‌یان بۆ ده‌ستگیكردنى ئه‌ندامانى داعش ده‌ست پێكردووه، داعش هه‌ڕه‌شه له‌توركیا ده‌كات.
رۆژنامه‌ى توده‌ى زه‌مانى توركى ئه‌مڕۆ بڵاوى كردۆته داعش هه‌ڕه‌شه له‌توركیا ده‌كات. ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ش دواى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته گه‌وره‌یه دێت كه له‌چه‌ندین شارى گه‌وره‌ى توركیا هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌نجامیان داوه و چه‌ندین كه‌سى سه‌ر به‌و رێكخراوه تیرۆریستیه‌یان ده‌ستگیركردووه. رۆژنامه‌ى توده‌ى زه‌مان ئاماژه بۆ سه‌رچاوه‌یه‌كى داعش ده‌كات كه به‌توركى ده‌نووسێ و به‌ناوى “دار الخلافه” شت بڵاو ده‌كاته‌وه. ئه‌و په‌یجه‌ى داعش وتویه‌تى” توركیا باجی قورسى ئه‌و كارانه ده‌دات”. هه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه له‌به‌ره‌به‌یانێكدا هێزه ئه‌منییه‌كانى توركیا 21 كه‌سى سه‌ر به‌داعشیان گرت كه چه‌ند كه‌سانێكیان هاوڵاتى توركى نه‌بوون و ره‌گه‌زنامه‌ى بیانیان هه‌بووه.
داعش هه‌ڕه‌شه ده‌كات
0
Share.