حكومه‌تی هه‌رێم‌ په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

حكومه‌تی هه‌رێمن به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه‌ په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت، هیوادارین ئەم جەژنە، ببێتە مایەی ئاشتی و سەقامگیری و برایەتیی زیاتر لە کوردستاندا و سەرکەوتنی ئیرادەی خێر و خزمەتکردنی سەرجەم کوردستانیان و نیشتیمانە ئازیزەکەمان.

 ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

لە کاتێکدا لە سایەی خوێنی پیرۆزی شەهیدە نەمرەکانمان و بازووی پێشمەرگە قارەمانەکانماندا، بە ئازادی و سەربەرزییەوە پێشوازی لە جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز دەکەین، گەرمترین پیرۆزبایی لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدە نەمرەکانمان و پێشمەرگە قارەمانەکانمان دەکەین، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین.

 

هیوادارین هاتنی ئەم جەژنە، ببێتە مایەی ئاشتی و سەقامگیری و برایەتیی زیاتر لە کوردستاندا و سەرکەوتنی ئیرادەی خێر و خزمەتکردنی سەرجەم کوردستانیان و نیشتیمانە ئازیزەکەمان. جه‌ژنه‌كانى داهاتووش، جه‌ژنى سەرکەوتنی یەکجارەکی بەسەر بەرەی تیرۆر و تاریکیدا و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆیان و باڵکێشانی ئاشتی و ئارامی هه‌میشه‌یى بەسەر کوردستان و ناوچەکە و جیهاندا بێت.

 

جەژنتان پیرۆز و کوردستانیش هەردەم شکۆدار و ئاوەدان و پێشکەوتوو بێت.

 

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان.

16-7-2015

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com