نوچه‌نێت: تایبه‌ت
وته‌بێژی حیزبی شیوعی كوردستان به نوچه‌نێتی رایگه‌یاند، تا ئێستا په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ پارتی ئاساییه و هیچ نیگه‌رانییه‌كی فه‌رمی ئه‌و حیزبه‌یشیان پێنه‌گه‌یشتووه، ره‌تیشی كرده‌وه به‌شداری هیچ به‌ره‌یه‌ك له دژی به‌ره‌یه‌كی تر بكه‌ن.
بابه عه‌لی جه‌باری وته‌بێژی حیزبی شیوعی، له باره‌ی نیگه‌رانییه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه وتی: “به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هیچ شتێكمان له براده‌رانی پارتی پێنه‌یگه‌یشتووه، كه نیگه‌رانیان ده‌ربڕیبێت یان نامه‌یه‌كیان ئاڕاسته كردبین، ئه‌وه‌ی كه هه‌یه له ناوه‌نده ڕاگه‌یاندنه‌كان و سه‌ر زاری هه‌ندێك رۆژنامه‌نووسه‌وه، ئه‌گینا هیچ شتێكی فه‌رمیمان پێنه‌گه‌یشتووه، په‌یوه‌ندی ئێمه و پارتیش له حاڵه‌تێكی زۆر ئاساییدایه”.
وته‌بێژی حیزبی شیوعی، په‌یوه‌ندی حیزبه‌كه‌ی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی تری كوردستان له ئێستادا به په‌یوه‌ندییه‌كی ئاسایی وه‌سف كرد، ره‌تیشی كرده‌وه بچنه به‌ره‌یه‌ك له دژی به‌ره‌یه‌كی تر، وتیشی: “ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نین شته‌كان به ڕه‌ش و سپی سه‌یر بكه‌ین، كاتێك كۆبونه‌وه‌یه‌ك له په‌ڕله‌مان ده‌كرێت، ته‌ماشای ئامانجی كۆبونه‌وه‌كه ده‌كه‌ین، ئێمه رێز بۆ په‌ڕله‌مان داده‌نێین وه‌كو به‌رزترین ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان، كه ئیراده‌ه‌ی گه‌لی كوردستانه، پێویسته هه‌موو لایه‌كمان رێزی لێبگرین، ته‌ماشای ناوه‌ڕۆكی ئه‌و كۆبونه‌وانه ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر بزانین كۆبونه‌وه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت دا نییه، هه‌ڵویستمان ده‌بێت و هه‌ر شتێكیش له به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت بێت ئێمه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت به‌شداری تێدا ده‌كه‌ین”.