هیومان رایتس وۆچ: بڕیاری دادگای عێراق لە پرسی سپایكەر دادپەوەرانە نییە

0

 

 

نوچەنێت-ئاژانسەكان

 

رێكخراوی مافی مرۆڤ هێرشدەكاتە سەر دەسەڵاتی دادوەری عێراق لە پرسی كوشتارگەكەی سپایكەر و دەلێت بڕیارەكە نادادپەروەرانەیە و لایەنی تۆمەتباركراو رێگەی پێنەدراوە وەك پێویست بەرگی لەخۆی بكات.

 

جۆ ستۆرك جێگری بەرێوەبەری جێبەجێكاری رێكخراوەكە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت “سزادانی 24 كەس لە لە كەیسی تاوانی سپایكەردا نادادپەروەرانەیە”.

 

ستۆرك هەروەها دەلێ “دادگاییەكە تەنیا دوو كاتژمێری خایاندووە و لایەنی سزادراو رێگەی پێنەدراوە بەرگری لەخۆی بكات”.

 

رێكخراوەكە داوای دووبارە دادگاییكردنەوەی تۆكەتباران دەكات و دەلێت “گرنگە كەس و كاری قوربانییەكان و سەرجەم عێراقییەكان بزانین راستیی رووداوەكە چۆن بووە و بەرپرسی سەرەكیی كوشتارەكە دەربكەوێت. كەچی دادگای عێراق تەنیا لە دوو كاتژمێردا پرسەكەی بڕاندەوە و سزای لەسێدارەدانی بۆ 24 كەس دەركرد، بێئەوەی رێگە بە تۆمەتبارەكان بدرێت بەڵگەی خۆیان بخەنەڕوو یان داوای تێهەڵچوونەوە لە سزاكەیان بگرن و رەخنەی لێبگرن”.

 

هیومان رایتس وۆچ هێرشدەكاتە سەر پرۆسەی دادگاییەكە و دەلێت “ئەم دادگاییكردنە ستەمكارانەیە، تاوانبارە سەرەكییە راستەقینە و بەرپرسەكانی كوشتارگەی سپایكەری نەگرتەوە”، رێكخراوەكە بەپێویستی دەزانێت پرۆسەی دادگاییكردنەكە دووبارە بكرێتەوە.

 

حەبیب قورەیشی كە پارێزەرێكی سەربەخۆیە و لە دادگاییەكەدا وەك چاودێر ئامادەبووە دەلێت دادگا تەنیا پێنج خولەك خەریكی لێپێچینەوەی دۆسیەیی هەریەك لە تۆمەتبارەكان بوو، دوای مشتومڕێكی دوو خولەكیش فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەركردن.

 

قورەیشی وتوشیەتی “هەموو تۆمەتبارەكان رەتیان كردەوە ئەو تاوانانەیان ئەنجامدابێت كە دادگا بەسەریاندا ساغی كردۆتەوە و وتویانەكە لەژێر ئەشكەنجەدا ناچار بە هەندێ قسەیان كردوون و دواتر هەر ئەو قسانە كراونەتە تاكە بەڵگە بۆ لەسێدارەدانیان، هەروەك رێگەشیان پێنەدرا بە بەڵگەوە بیسەلمێنن كە ئەوان دەستیان لەو كوشتارەدا نەبووە، تەنانەت هەندێك لەوانەی تاوانباركراون رۆژی كوشتارەكە لە تكریت نەبوون و دادگاش رێگەی نەداوە شایەتحاڵ بهێنن كە بیسەلمێنێ ئەوان ئەو رۆژە لە دەرەوەی تكریت بوون”.

 

ئەو پارێزەرە سەربەخۆیەوە ئاشكراشی كردووە كە رێگە بە تۆمەتباران نەدراوە پارێزەر بۆ خۆیان بگرن، بەڵكو دادگا خۆی پارێزەری بۆ دیاری كردوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com