نوچه‌نێت
دوێنى چوارشه‌ممه بۆ جارى 26 مین، په‌رله‌مانى لوبنان له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكێك سه‌رنه‌كه‌وت و بۆ 12ى ئاب دواخرا.
دوێنێ چوارشه‌ممه په‌ڕله‌مانى لوبنان 26 دانیشتنى خۆى ئه‌نجام دا، بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكێك بۆ لوبنان، به‌ڵام ئه‌مجاره‌شیان سه‌رنه‌كه‌وت. به‌پێى هه‌واڵێكى rt دانیشتنى په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك پێویستى به ئاماده‌بوونى 86 ئه‌ندام هه‌یه له كۆى 128 ئه‌ندام. كه‌چى تا ئێستا ئه‌و نیسابه‌ى په‌رله‌مان ته‌واو نابێت. كێشه‌كه‌ش له‌نێوان دوو كوتله‌ى گه‌وره‌ى په‌ڕله‌مانه كه به‌لایه‌نه‌كانى 14ى ئازار و 8ى ئازار ناسراون. بۆیه دانیشتنى ئه‌مجاره‌ش دواخرا بۆ 12ى ئابى داهاتوو.
بۆ 26 مین جار په‌رله‌مانى لوبنان ناتوانێ سه‌رۆكێك هه‌ڵبژێرێت
0
Share.