نوچه‌نێت: هه‌ولێر
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، په‌رله‌مان لیژنه‌یه‌ك بۆ بۆ به‌داواچوون بۆ كه‌یسی كچه هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كه پێكده‌هێنێت و لیژنه‌كه سه‌ردانی ئێران ده‌كات.
حه‌یات مه‌جید په‌رخی ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له په‌ڕله‌مانی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، ئاشكرای كرد كه دوای پێشوازی كردن له (مریه‌م باروتچیان) ئه‌و كچه هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ی كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سۆراغی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، په‌رله‌مان بڕیاری درووست كردنی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی داوه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌ڕله‌مانی كوردستان وتی: “پێده‌چێت لیژنه‌كه له لیژنه‌ی شه‌هیدانی په‌رله‌مانی كوردستان پێكبێت و سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مانیش رایانده‌سپێرێت”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌ڕله‌مانی كوردستان، له باره‌ی (مریه‌م باروتچیان) كه سه‌ردانی نووسینگه‌ی سلێمانی په‌ڕله‌مانی كوردستانی كردبوو، وتی: “له نوسینگه‌ی سلێمانی په‌ڕله‌مانی كوردستان، پێشوازیمان كرد له (مریه‌م)خانم و ئه‌و خانه‌واده‌ی كه به‌خێویان كردبوو، مایه‌ی خۆشحاڵی بوو ئه‌و دایكه میهره‌بانه‌یشمان بینی، كه منداڵێكی كوردی له باوه‌شی خۆیدا گه‌وره كردبوو و په‌روه‌رده‌ی كردبوو هه‌تا ته‌واوكردنی زانكۆ، به‌ڵام (مریه‌م) خانم گله‌ی خۆی له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كرد، كه زۆر به خاوی مه‌له‌فه‌كه‌ی ده‌جوڵێنرێت و كاری تێدا ده‌كرێت”.
په‌رله‌مان لیژنه‌یه‌ك بۆ منداڵه ونبووه‌كانی هه‌ڵه‌بجه پێكده‌هێنێت
0
Share.