نوچەنێت-جەدید ئەلیەوم
هێڵی ئاسمانیی ئیمارات ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند كە لە 15ی ئابەوە گەشتە ئاسمانییەكانیان بۆ شاری هەولێری پایتەختی كوردستان دەستپێدەكەنەوە، دوای ئەوەی دڵنیابوون كوردستان ئارامە و لە مەترسیی داعش دوورە.
هێڵی ئاسمانی ئیمارت لە مانگی ئاداری رابردوو گەشتەكانیان بۆ هەولێر راگرتبوو، ئەویش بەهۆی مەترسییەكانی داعش لەسەر هێڵە ئاسمانییەكان.
لە 15ی ئابەوە هەفتانەوە چوار گەشتی ئاسمانیی لە ئیمارتەوە بۆ هەولێر ئەنجامدەدرێن، بەڵام بە هەمان رێگەی جاراندا نابێ، بەڵكو هەندێك ئاراستەكانیان دەگۆڕن و بەوەش كەمێك ماوەی گەشتەكان درێژدەبنەوە.
ئەو بڕیارەی هێڵی ئاسمانیی ئیمارات دوای ئەوە دێت بەدواداچوونێكی وردیان بۆ بارودۆخی ئاسایشی كوردستان كردووە و بۆیان دەركەوتووە كوردستان ئارامە و مەترسیی لەسەر ئەو گەشتە ئاسمانییانە درووستنابێت كە روو لە كوردستان دەكەن.