نوچەنێت.هه‌ولێر:
په‌یامی نێچیرڤان به‌بۆنه‌ی ڕێككه‌وتنی وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك و كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه پەیامێك بڵاودەكاتەوەو رایدەگەێنێت، هیوادارین ئه‌و ڕێككه‌وتنه سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان وڵاتان و گه‌لانی جیهان، له‌پێناو ئاشتیی جیهانی و پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تیدا.
ده‌قی په‌یامی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیران هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی ڕێككه‌وتنی وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك و كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه:
به‌بۆنه‌ی ڕێككه‌وتنی وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك و كۆماری ئیسلامیی ئێران، له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران، پیرۆزبایی له ڕابه‌ر و سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و گه‌لی ئێران ده‌كه‌ین. هیوادارین ئه‌و ڕێككه‌وتنه سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان وڵاتان و گه‌لانی جیهان، له‌پێناو ئاشتیی جیهانی و پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تیدا.
ئه‌م ڕێككه‌وتنه، ئه‌وه‌ی نیشان دا كه پشوودرێژی له دانوستاندا، باشترین ڕێگه‌یه بۆ دروستبوونی ڕێككه‌وتن له نێوان ده‌وڵه‌تانی جیهاندا. به‌و بۆنه‌یه‌وه ڕێز له كاری هه‌موو شانده دانوستاندنكاره‌كان و هاوكاری و هاندانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌گرین، له‌پێناو دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی و ئاشتیی جیهانیدا.
هه‌ر لێره‌دا ده‌مه‌وێ جه‌خت له په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌مان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران بكه‌مه‌وه و دڵنیاین ئه‌و ڕێككه‌وتنه ده‌بێته هۆی فراوانتربوون و پێشكه‌وتنی زیاتری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌موو بواره‌كاندا.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
2015/7/15