نوچەنێت-دەیلی مەیل
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی چەند وێنەیەكی بڵاوكردەوە كە تێیاندا دەمانچەی داوەتە دەستی منداڵان و سەربازە دەستگیركراوەكانی سپایكەریان پێدەكوژێت.
بەپێی وێنەكان، قوربانببەكان لە كەناری ئاوی دیجلەدا وەستێنراون و منداڵەكەش دەمانچەكەی بە هەردوو دەستی گرتووە و سەربازەكانی پێدەكوژێ و دەیانخاتە رووبارەكەوە.
لەكۆی ئەو 1700 سەربازەی داعش لە سەربازگەی سپایكەر كوشتوونی، دەسەڵاتدارانی عێراق 600 تەرمیان دۆزیونەتەوە و بڕوا دەكرێت ژمارەیەكی بەرچاو لە سەربازان خرابنە رووباری یجلە، بۆیە ناتوانرێ تەرمەكانیان بدۆزرێتەوە.


