نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە هێلیكۆپتەرەكانی ئەپاچی لە نزیك موسڵ لە چەكدارانی داعشیاندا و 15 كەسیان لێ كوشتن.
رائید مزوری فەرماندەی پێشمەرگە رایگەیاند “هێلیكۆپتەرەكانی ئەپاچی ئەمریكی زنجیرەیەك هێرشیان بۆسەر چەكدارانی داعش لە شارۆچكەی فازڵییەی سەر بە باشیك ئەنجامدا”.
بە وتەی بەرێز مزووری هێرشەكە كاتژمێر 2.30 دەستیپێكردووە و كاتژمێرونیوێك بەردەوام بووە.
وەكوو پێشمەرگەكان بە دووربین بیینویانە، هێلیكۆپتەرەكان سەرەتا بۆمببارانی 4 بنكەی داعشیان كردووە، دواتریش گوللەبارانی ئەوانەیان كردووە كە هەڵاتوون و بەو هۆیەوە لانیكەم 15 داعش كوژراون و بنكەكانیشیان تەواو خاپووربوون.