سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم:هیوادارین ڕێككەوتنی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك ببێتە مایەی سەقامگیری لە ناوچەكە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

سەبارەت بە ڕێككەوتنی ئەتۆمیی نێوان وڵاتانی پێنج كۆ یەك و كۆماری ئیسلامیی ئێران،سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان راگەیەنراویك بڵاودەكاتەوەو هیوادارە كە ڕێككەوتنەكە ببێتە مایەی سەقامگیری و بووژانەوە لە ناوچەكە و نەهێشتنی بارگرژی.

 

دەقی لێدوانەكە:

لێدوانێك لە گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

سەبارەت بە ڕێككەوتنی ئەتۆمیی نێوان وڵاتانی پێنج كۆ یەك و كۆماری ئیسلامیی ئێران كە ڕۆژی سێشەممە 14ـی 7ـی 2015 لە شاری ڤییەننا ڕاگەیێندرا، سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانی عێراق هیوادارە كە ڕێككەوتنی ئەتۆمیی نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك ببێتە مایەی سەقامگیری و بووژانەوە لە ناوچەكە و نەهێشتنی بارگرژی و خزمەتی پاراستنی ئاشتی و ئاساییشی جیهانی بكات.

 

د. ئومێد سەباح

گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

15ـی 7ـی 2015

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com