عێراق داوای تەوراتەكەی دەكاتەوە

0

 

 

نوچەنێت-ئاژانسەكان

 

عادل شەرشاب وەزیری گەشتیاری و كەلەپووری عێراقی داوا لە ئەمریكا دەكات ئەرشیفی جوولەكەكانی عێراقی رادەستبكەنەوە.

 

ئەمڕۆ و لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا لە مۆزەخانەی نیشتیمانیی بەغدا، شەرشاب وتی “حەزدەكەم ئامادەبوونی باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكان لێرە بقۆزمەوە بۆ ئەوەی داوای لێبكەم ئەرشیفی جوولەكە عێراقییەكانمان بۆ بگێڕنەوە، كە بە مەبەستی نوێكردنەوە و چاككردنەوەی نێردرایە ئەمركیا كەچی تا ئێستا نەنێردراوەتەوە”.

 

ساڵی 2003 و لەكاتی كۆنترۆڵكردنی بەغدا، ئەمریكییەكان ئەرشیفی جوولەكەكانیان لە تاڵانیی پاراست و ناردیان بۆ ئەمریكا كە لە ناویاندا كۆپییەكی كۆنی تەورات هەبوو، مانگی یەكی ئەمساڵ عێراق داوای لە یونسكۆ و ئینتەرپۆل كرد یارمەتی بدەن بۆ گێڕانەوەی تەوراتە عێراقییەكە.

 

ئەوەی عێراقی نیگەرانكردووە ئەوەیە دەوترێت توراتەكە بەشێوەیەكی نهێنی لە ئەمریكاوە گەیەنراوەتە ئیسرائیل و لەوێ بە رێوڕەسمێكی شكۆدار پێشوازی لێكراوە.

 

عێراق داوای روونكردنەوە لە ئەمریكا دەكات كە چۆن بەناوی نوێكردنەوە و چاكسازی ئەو ئەرشیفەیان برد و ئێستا رادەستی ئیرائیلیان كردووە، هەروەك سكاڕی لەلای یونسكۆ و ئینتەرپۆل كردووە و داوای لێكردوون ئەو ئەرشیفە بدەنەوە خاوەنە رەسەنەكەی كە عێراقە.

 

ئەو تەوراتە كۆنە گرنگییەكیزۆری بۆ عێراق هەیە، چونكە جگە لەوەی كەلەپوورێكی كۆنی عێراقییە، دەبێتە خاڵێكی گرنگ بۆ سەرنجڕاكێشانی گەشتیارانی بیانی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com