نوچه‌نێت: تایبه‌ت
رێژه‌ی كورد به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردووه و ته‌نها له‌و پۆستانه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه، كه تا ئێستا كورد به ده‌ستییه‌وه‌ن، په‌رله‌مانتارێكی كورد له به‌غدایش ده‌ڵێت، كورد به‌شێوه‌یه‌كی ره‌مزی له سوپا ماوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌یه بكشێته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتوون، له دوای دامه‌زراندنه‌وه‌ی سوپای عێراق كه له ساڵی (2003) به بڕیارێكی پۆڵ برێمه‌ری حاكمی مه‌ده‌نی ئه‌مریكا له عێراق هه‌ڵوه‌شایه‌وه و دواتر دامه‌زرایه‌وه، رێژه‌ی كورد له‌و سوپایه به ته‌واوه‌تی كه‌می كردووه، به جۆرێك كه له (21%) و بووه به (1%)، هه‌روه‌ها مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته سه‌ربازییانه‌یش هه‌یه كه تا ئێستا كورد به ده‌ستییه‌وه‌ن، به‌رپرسانی كوردیش ئه‌و دۆخه به مه‌ترسی ده‌زانن: “بۆ سه‌ر ئاینده‌ی عێراق و شه‌راكه‌ت و هاوسه‌نگی له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری سوپادا”.
له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ئاسایشی و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌و زانیارییانه‌ی پشت راست كردنه‌وه، وتیشی: “هه‌ندێك پۆست هه‌ن، هی كوردن و به ده‌ست كورده‌وه‌ن، داوامان كردووه ئه‌و پۆستانه له ده‌ست كورد بمێننه‌وه، به لایه‌نه سیاسی و فراكسیۆنه‌كای په‌ڕله‌مان و لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانم وتووه، كارێكی وەها مەكەن كە دووبارە سیراع لەسەر پۆستە حكومییەكان درووست بێتەوە، چونكە رێژەی ئێمە لە سوپای عێراق لە (%21)ه‌وه بۆته (%1) و ئەویش خۆی لە شتە رەمزییەكاندا دەبینێتەوە، بۆیە ئەگەر ئەوانە نەمێنێت بە دەستمانەوە، ئەوا لای خۆمانەوە رایدەگەیەنین كە بەشێك نین لە دامەزراوەی بەرگری عێراق و هیچ وەلائێكمان بۆ سوپای عێراق نییە، ئەوكاتە بە ئاشكرا رایەگەیەنین كە سوپای نیزامی هەرێمی كوردستان تەنها پێشمەرگەیە”.