نوچه‌نێت: تایبه‌ت
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان كوردستان ره‌تی كرده‌وه، كه یه‌كێتی به‌هۆی تازه‌كردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه زیانی به‌ركه‌وتبێت، ئه‌و لێدوانانه‌یشی به بیانوو زانی، بۆ به ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی سیاسی زیاتر.
ئه‌حمه‌د كانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، باره‌ی لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی یه‌كێتییه‌وه، كه باس له زیانی حیزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، به هۆی دێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له رابردوودا، وتی: “به بڕوای من ئه‌وه درووشمێكه ته‌نها بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی سیاسی زیاتر، چونكه هه‌ر حیزبێك سیاسه‌تی خۆی هه‌یه، باشه ئه‌گه‌ر به‌هۆی تازه‌كردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه باجیان دا له ناو ده‌نگده‌ری خۆیان، ئه‌ی ئه‌و هه‌موو كێشه و گیروگرفتانه‌ی كه ئێستا له ناو خۆیان هه‌یه، ئایا ئه‌وه‌یش له ئه‌نجامی هه‌بوونی رێكه‌وتنی ستراتیژییه‌وه‌یه، ئه‌وه هه‌م بیانووه و هه‌م درووشمێكه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی سیاسی زیاتر، به بڕوای من ئه‌و وه‌زعه‌ی كه له ناو یه‌كێتییه و ئه‌و باڵباڵێنه‌ی كه هه‌یه، ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی كه‌م كردۆته‌وه، نه‌ك نزیكبوونه‌وه‌یان له پارتی”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی وتیشی: “هه‌ركاتێك كێشه له نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌بێت، كێشه ده‌كه‌وێته ناو كوردستان، بۆیه ئه‌م كێشه و گیروگرفته سیاسییانه‌ی كه ئێستا روویان له كوردستان كردووه، هۆكاره‌كه‌ی هه‌ر بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌ر كاتێكیش پارتی و یه‌كێتی له یه‌ك نزیكبوونه‌وه، ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر ده‌بن”، وتیشی: “ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێستا پارتی هه‌یه‌تی، پێشتریش هه‌یبووه، واته پارتی له‌جێی خۆیه‌تی، ئه‌گه‌ر دووركه‌وتنه‌وه هه‌بووبێت، ئه‌وه یه‌كێتی دووركه‌وتۆته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی پارتی جێگیر و نه‌گۆڕه”.
ئه‌حمه‌د كانی پێیوایه حیزبه‌كه‌ی له رابردوودا باجی زۆری داوه، له پێناو درووستبوونی سازانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، چونكه وه‌ك ئه‌و وتی: “ئه‌وه‌ی كه كرا چوار لایه‌ن له لایه‌ك و پارتیش له لایه‌ك، ناڵێم زوڵم بوو، به‌ڵام ئه‌وه سوڕانه‌وه‌یه‌كی سیاسی بوو له پارتی، به نیسبه‌ت ئێمه چاوه‌ڕوان كرا‌و نه‌بوو، چونكه ئه‌مڕۆ هه‌موو داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان به سازان پێكهاتوون، ئه‌گه‌ر سازان نه‌بوایه، گۆڕان به 24 كورسییه‌وه نه‌یده‌توانی سه‌رۆكی په‌ڕله‌مان وه‌رگرێت، كۆمه‌ڵ به شه‌ش كورسییه‌وه سكرتێری په‌رله‌مانی پێ‌نادرێت، یه‌كگرتوو به قه‌د پارتی وه‌زاره‌تی به‌ركه‌وتووه، یه‌كێتی و گۆڕان هه‌روا، واته هه‌موو به سازان رێكخراون، له كاتێكدا پارتی خاوه‌نی 38 كورسییه و ده‌بوایه پشكی له حكومه‌ت زیاتر بێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه باوه‌ڕی به‌وه هه‌بووه سازان له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان درووست بێت، به‌شێك له مافه‌كانی خۆی له‌به‌رچاو نه‌گرتووه”.