نوچەنێت.ههولێر:
بەرێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندیەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوری خشتهی دابهشكردنی مووچهی ئەم وەزارەت و شوێنانەی راگەیاند كە سبەینێ موچە وەردەگرن.
بەرێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندیەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ نەوچەنێت نێراوە،رایدەگەینیت:سبەی پێنج شەممە 16/7/2015، ئەم وەزارەت و شوێنانە مووچەی مانگی 5/ 2015 وەردەگرن:
1_ وەزارەتی دارایی و ئابووری
2_ وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی
3_ وەزارەتی پلاندانان
4_ دەزگای مین
5_ دیوانی چاودێری دارایی
6_ دەستەی وەبەر هێنان
7- دەستەی دەسپاكی
8_ دەستەی ژینگە
9_ كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و راپرسی