نوچه‌نێت: تایبه‌ت
هه‌رێم كه‌مال ئاغا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاند، نزیكبوونه‌وه‌ی حیزبه‌كه‌ی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ته‌واكه‌ری رێكه‌وتنی ده‌باشانه و ره‌خنه‌یش له پارتی ده‌گرێت، كه رێزیان له‌و زیانه نه‌گرتووه كه به‌هۆی درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم له رابردوودا به‌ر یه‌كێتی كه‌وت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشیمانی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت وتی: “نزیك بوونه‌وه‌ی ئێمه و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ته‌واوكه‌ری رێكه‌وتنی ده‌باشانه، كه له نێوان هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و كاك نه‌وشیرواندا كرا، ئه‌وه‌یش بۆ ئه‌وه بوو، كه ئه‌و هه‌ڵه‌تێگه‌یشتنه‌ی له نێوان هه‌ردوولادا هه‌بووه كۆتایی پێبێت و هه‌ردوو لایشمان لێك نزیكبینه‌وه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، زیاتر هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كرد و وتی: “ئێمه و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دیدی هاوبه‌شمان هه‌یه، خه‌باتی هاوبه‌ش و مێژووی هاوبه‌ش و شه‌هیدی هاوبه‌شمان هه‌یه، بۆیه زۆر ئاساییه كه له یه‌ك نزیك بینه‌وه و پێكه‌وه دیدیی سیاسی هاوبه‌شمان هه‌بێت”.
ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ی یه‌كێتی ره‌تی كرده‌وه، كه حیزبه‌كه‌ی بووبێته پاشكۆی هیچ لایه‌نێك، وه‌ك وتی: “ئێمه هه‌میشه سیاسه‌تی تایبه‌تی خۆمان بووه، ئێمه پێمانوایه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵكی كوردستان، ده‌بێت سیستمی ده‌سه‌ڵات ببێته په‌ڕله‌مانی، ئه‌مه‌یش پرسێكی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه و به‌لای ئێمه‌وه گرنگه”.
هه‌رێم ره‌خنه‌ی له پارتی دیموكراتی كوردستان گرت، كه رێزیان بۆ ئه‌و زیانانه دانه‌ناوه كه حیزبه‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌وانه‌وه تووشی بووه، چونكه وه‌ك ئه‌و وتی: “كاتی خۆی ئێمه به‌هۆی درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه، تووشی زیان بوون، جه‌ماوه‌ر سزای داین و ده‌نگمان كه‌می كرد، به‌ڵام پارتی رێزی له‌و زیانانه نه‌گرت كه به‌ر ئێمه كه‌وت، به هه‌موو لایه‌نه‌كان ئێمه‌یان خسته ناو دۆخێك كه زیانی سیاسیمان به‌ربكه‌وێت و هیچیشیان رێزیان له‌و زیانانه نه‌گرت”.