ئەبوبەکر ھەڵەدنی: وەكو فراکسیۆنی یەکگرتوو وەرگرتنی چەک رەتدەکەینەوە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو رایگەیاند، کە ئەوان ئاگارداری ئەو داواکارییە نین بۆ کڕینی چەک بۆ پەرلەمانتاران و وەرگرتنی چەکیش رەتدەکەنەوە.

رۆژی سێشەممە 14ـی تەمموزی 2015، ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کە “بە واژۆی فەخرەدین قادر، سكرتێری پەرلەمان نووسراوێك ئاڕاستەی وەزارەتی پێشمەرگە كراوە بۆ پێدانی 111 كڵاشینكۆف، 111 دەمانچە، 13 هەزار و 200 گوللـه‌ی كڵاشینكۆف، 444 مەخزەنی دەمانچە و 3330 فیشەكی دەمانچە و وەزیری پێشمەرگەش رەزامەندیی لەسەر دەربڕیوە”‌.

لەوبارەوە ئەبوبەکر ھەڵەدنی،سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان بە باسنیوی راگەیاندوە”کە ئەوان ئاگارداری ئەو داواکارییە نین بۆ کڕینی چەک بۆ پەرلەمانتاران“.

ئەبووبەکر هەڵەدنی پێیوابوو ئەم بابەتە گەورە کراوە،هەرچەندە”نەدەبوو لەم کاتەدا ئەو داواکارییە بکرێت، چونکە کێشە و قەیرانی دارایی لە ھەرێمی کوردستان ھەیە“.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو ئاماژەی بەوەشکرد کە پەرلەمانتارانی یەکگرتوو”بە ھیچ شێوەیەک“ پێویستیان بە چەک نییە،”ئێمە کاتی خۆی ئۆتۆمبێلمان رەتکردووە چ بگات بە چەک“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com