نوچەنێت.ههولێر:
پەرلەمانتارێكی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەێنێت، بڕیاری بڕینی سەدا ٥٠ی مووچەی پلە باڵاکانی هەرێم هەڵوەشاوەتەوە و لە ئێستادا مووچەی پلە باڵاکان بە تەواوەتی دابەش دەکرێت.
فەرحان جەوهەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی بە NRT ڕاگەیاندوە”لە ئێستادا بڕیاری بڕینی سەدا ٥٠ی مووچەی پلە باڵاکانی هەرێم هەڵوەشاوەتەوە کە وەزیر و ئەندامانی پەرلەمانی کوردستانی دەگرتەوە“.
ئەندامەکەی پەرلەمانی کوردستان ڕاشیگەیاند”ماوەی دوو مانگە ئەو بڕیارە هەڵوەشاوەتەوە و کاری پێناکرێت و ئێستا تەواوی مووچەی پلە باڵاکان وەکو خۆیان دابەش دەکرێت“.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵی ڕبردوو بڕیارێکی دەرکرد کە تیایدا سەدا ٥٠ی مووچەی پلە باڵاکانی هەرێمی کوردستانی بڕی کە پەرلەمانتاران و وەزیرەکانی دەگرتەوە، ئەمەش بەهۆی قەیرانی دارایی و بڕینی بەشە بودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە بوو.