نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌فسه‌رێك له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌میحوه‌ری خورماتوو راگه‌یاندوە،ئه‌مشه‌و له‌دوای سه‌عات 1ی شه‌و تیرۆرستانی داعش له‌سێ لاوه په‌لاماری سه‌نگه‌ركانی پێشمه‌رگه‌یانداوه بەڵام له‌هه‌رسێ قۆڵه‌وه تێكشكێنراون.
كۆچه‌ر محه‌مه‌د ئه‌فسه‌ر له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌میحوه‌ری خورماتوو به سایتی فەرمی راگه‌یاندوە”ئه‌مشه‌و له‌دوای سه‌عات 1ی شه‌و تیرۆرستانی داعش له‌سێ لاوه په‌لاماری سه‌نگه‌ركانی پێشمه‌رگه‌یانداوه له‌گوندی زه‌رگه له میحوه‌ری خورماتوو“.
وتیشی”هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له لیوای شه‌شی پیاده به‌فه‌رمانده‌ی عه‌بدوڵابۆر روبه‌ڕووی تیرۆرستان بوونه‌ته‌وه‌و قاره‌مانانه لێیان هاتوونه‌ته ده‌ست و رێگریان له‌هه‌ر پێشڕه‌ویه‌كیان كردوه“.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره رونیكرده‌وه”په‌لاماره‌كه‌ی تیرۆرستانی داعش له‌هه‌رسێ قۆڵه‌كه‌وه تێكشكێنراوه‌و زیانی زۆر به‌تیرۆرستان گه‌یه‌نراوه ، به‌ڵام ناو به‌ناو ته‌قه هه‌یه“.