نوچه‌نێت: هه‌ولێر
بریكاری وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه ره‌تی كرده‌وه، كه ئه‌و ئاگای له ره‌زامه‌ندی وه‌زیر نییه به پێدانی چه‌ك و ده‌مانچه به په‌ڕله‌مانتاران، ده‌یشپرسێت، په‌رله‌مانتار ده‌مانچه‌ی بۆ چییه له كاتێكدا ئێمه ده‌مانچه‌مان نییه بیده‌ین به ئه‌فسه‌ره‌كانمان.
ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان بریكاری وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: “ئاگاداری ئه‌و داواكارییه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان نیم و ئاگاداری ڕه‌زامه‌ندیی جه‌نابی (كاك مسته‌فا) نه‌بووم كه ڕه‌زامه‌ندی داوه له‌سه‌ر دابینكردنی ئه‌و چه‌ك و شتانه، هه‌رچه‌نده جه‌نابی وه‌زیر ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی هه‌یه، به‌ڵام ده‌بووایه ئێمه‌یش وه‌كو وه‌زاره‌ت بمانزانیبووایه، به‌ڵام له‌م پرسه ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه و له رێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كان گوێبیست بووم”.
بریكاری وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه روو له په‌رله‌مانتاران ده‌ڵێت: ”ده‌ڵێم ئه‌ی ئێمه وه‌كو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ده‌زگای ئه‌منی، پاسه‌وان و پارێزه‌ری په‌رله‌مان نین، ئیتر په‌رله‌مان ئه‌مه‌ی بۆچییه؟ ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه، ئه‌فسه‌رانی یه‌كه‌كانمان له‌سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌داوای ده‌مانچه‌و چه‌كمان لێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا نییه تا بۆیان‌ی دابین بكه‌ین”.