نوچەنێت.هه‌ولێر:
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر،رایدەگەێنێت، باندێکی ترسناکی دزینی ئۆتۆمبێل ده‌ستگیركرا كه له‌مانگی ره‌مه‌زاندا كاری دزینی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانیان لە شاری هەولێر ئه‌نجامداوه.
كاروان خۆشناو وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندوە: كه باندێكی ترسناكی گه‌وره‌ی دزینی ئۆتۆمبێل له‌شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركراوه، كه له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا كاری دزینی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانیان ئه‌نجام داوه.
دەشڵێت”بەیانی رێکەوتی ٢٠١٥/٧/١٥، کاتژمێر (١١) پێش نیوەرۆ،لە ھۆڵی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر، کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی بۆ لیوای ماف (عبدالخالق طلعت عثمان) ساز دەکرێت، سەبارەت بە دەستگیرکردنی باندەكە،ھەروەھا پلان و رێنماییەکانی پۆلیسی ھەولێر بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزانى پیرۆزیش دەخرێتەڕوو.