لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان زۆرترین چاودێری نوێژی بە كۆمەڵی مەككە دەكرێت

0

 

 

نوچەنێت- سكای نیوز

پەخشی راستەوخۆی نوێژی مەككەی پیرۆز كە ئەپڵیكەیشنی ” سناپ چات” دابینی كردبوو ، زۆرترین تەماشاكەری هەبوو و كاریگەری ئەرێنی لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بەجێهێشت.

 

ئەم پەخشە راستەوخۆیە ژمارەیەكی زۆر لە بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی ناموسڵمان تەماشاكەری بوون ، كە سەرسوڕمانی خۆیان بەم دیمەنە ساڵانە ئەفسوناوییە دەربڕی.

 

یەكێك  لە تەماشاكاران دەڵێت :” لەگەڵ ئەوەی من موسڵمان نیم بەڵام كۆبوونەوەی ئەو ژمارە زۆرەی خەڵك بۆ پیادە كردنی سرووتە دینییەكانیان زۆر كاری لێكردم”.

 

یەكێكی تر لە بینەران دەڵێت ئەو دیمەنە فرمیسكیان لە چاوەكانم هێنا، یەكیكی تر دەڵیت پەخشی راستەوخۆی ئەم نوێژە دەیسەلمێنێت كە موسڵمانان لە ڕاستیدا جیاوازن لەو وێنە نێگەتیڤەی كە هەندێك دەزگای راگەیاندن دەیانەوێت پیشانی بدەن.

 

بەكارهینەرێكی تر دەڵێت ئێستا ” سناپ چات” یەكێكە لە ئارەزووەكانی من بۆ ئەوەی لە رێگەیەوە دیمنەكانی نوێژی بەكۆمەڵی مەككە ببینم.

 

جێگەی باسە زیاتر لە دوو ملیۆن و نیو نوێژكەر لە هەردوو مزگەوتی حەرام لە مەككە و مزگەوتی پێغەمبەر لە مەدینە كۆبوونەوە بۆ ئەنجامدانی نوێژی خەوتنان و تەراویح لە شەوی 27 ی مانگی رەمەزاندا بۆ بەرز ڕاگرتنی شەوی قەدر.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com