نوچەنێت.هه‌ولێر:
مامۆستایه‌ك له كه‌لار كه ئه‌ندامی حزبێكی ئیسلامی بووه، رۆشتووه بۆ ناو داعش و ئێستا له سوریایه، دوای رۆشتنی سێ جار په‌یوه‌ندی به كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه كردووه.
سایتی خه‌ندان لەرێگەی سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس و ئاگادار بڵاوی كردوەتەوە”مامۆستایه‌ك به‌ناوی (ئه. ح) كه مامۆستای قوتابخانه‌یه‌كی ئێواران بووه له كه‌لار، رۆشتووه‌ته ناو داعش و ئێستا له سوریایه”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وشداوە”كه مامۆستا كه‌لارییه‌كه،پێش چوونی بۆ ناو داعش، ئه‌ندامی یه‌كێك له حزبه ئیسلامییه‌كان بووه‌و كه‌سێكی توندڕه‌ویش بووه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو”كه مامۆستاكه خێزانداره، به‌ڵام ته‌نها خۆی رۆشتوه بۆ ناو داعش،وتیشی”15 رۆژ پێش مانگی ره‌مه‌زان به خێزان و كه‌س و كاری وتووه ده‌ڕۆم بۆ توركیا به مه‌به‌ستی خوێندن، به‌ڵام ده‌ركه‌وت رۆشتووه بۆ ناو داعش”.
لەلایەكی تریشەوە سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌و مامۆستایە بە هەمان سایتی راگه‌یاند”دوای رۆشتنی بۆ ناو داعش، له‌م چه‌ند رۆژه‌دا سێ جار په‌یوه‌ندی به كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه كردووه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پێش چوونی بۆ ناو داعش، مامۆستاكه به هاوڕێكانی وتبوو له حزبه ئیسلامییه‌كه‌ی وازی هێناوه و حزبایه‌تی ناكات، وتیشی”چه‌ند رۆژێكی ته‌له‌فونه‌كه‌ی داخراوه و هیچ هه‌واڵێكی نییه، بۆیه كه‌سوكاره‌كه‌ی گومان ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ستگیر كرابێت”.