نوچه نێـت
ئه‌و كچه جوله‌كه‌یه‌ى له‌ریزه‌كانى یه‌په‌گه شه‌ڕى له‌دژى داعش ده‌كرد گه‌ڕایه‌وه ئیسرائیل و له‌وێش لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
گیلا رۆزنبێرگ كه كچه جوله‌كه‌یه‌كى ئیسرائیلییه و به‌ره‌گه‌ز كه‌ندییه. چه‌ند مانگێك له ریزه‌كانى یه‌په‌گه بوو له‌دژى داعش ده‌جه‌نگا. ئێستا ئاژانسه‌كانى ئیسرائیلى ئاشكراى ده‌كه‌ن كه گیلا گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئیسرائیل و له‌وێش له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌زگایه‌كى ئه‌منى لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كراوه. له‌دیمانه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى دا گالا ئاشكراى ده‌كات بۆ ئه‌وه سه‌ردانى سوریاى كردووه. بۆئه‌وه‌ى به‌رگرى له نه‌ته‌وه‌كانى دیكه بكات و ئه‌زمونێكى هاوشێوه‌ى هۆلۆكۆستى جوله‌كه دووباره نه‌بێته‌وه. ئاژانسه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن گالا له‌وانه‌یه رووبه‌رووى لێچێچینه‌وه‌ى یاسایى ببێته‌وه. چونكه ئه‌و به‌ناسایى چۆته سوریا. گیلا هۆكارى گه‌ڕانه‌وه‌ى خۆى بۆ ئیسرائیل ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ” رۆژانه ده‌ستێوه‌ردانى ئێرانى له‌سوریا زیاتر ده‌بێت و له‌وچه‌ند هه‌فته‌یه‌ى دواییشدا چه‌ند شتێك روویدا وایكرد من بگه‌ڕێمه‌وه” پێشتریش راگه‌یاندرابوو كه گیلا كه‌وتۆته ده‌ست داعشه‌وه، به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵه هه‌ر زوو له‌لایه‌ن كچه جوله‌كه‌كه‌وه ره‌تكرایه‌وه.
كچه جوله‌كه‌كه‌ى ناو په‌په‌گه گه‌ڕایه‌وه ئیسرائیل
0
Share.

