نوچەنێت.هه‌ولێر:
فەرماندەكانی هێزی پێشمه‌رگه رایدەگەێنن، پەرلەمان وا باشە چەکی زیاتر و خواردنی باشتر بۆ ھێزی پێشمەرگە دابین بکات، نەک چەک بۆ خۆیان بکڕن،دەشڵێن، ھەرێمی کوردستان بە پەرلەمانەکەیشیەوە لە سای پێشمەرگەوە پارێزراوە، چ پێویست بەوە دەکات بایی ٥٠٠هەزار دۆلار چەک بۆ پەرلەمان بکڕن.
ه گوێره‌ی دوو به‌ڵگه‌نامه كه ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتوون، كه یه‌كێكیان به ژماره (4/4/2728) له رێكه‌وتی (20/5/2015) و به واژۆی فه‌خره‌دین تاهیر سكرتێری په‌ڕله‌مانی كوردستان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه كراوه، تێیدا داوای (111) كڵاشینكۆف و (111) دەمانچەی 9 ملیمی ئەڵمانی و (444) مەخزەنی كڵاشینكۆف و (13320) فیشەكی كڵاشینكۆف و (3330) فیشەكی دەمانچە، بۆ پاسەوانانی په‌رلەمانتاران كراوه”.
له نووسراوی دووه‌میش كه ژماره (ج/4/874)ی له‌سه‌ره و له رێكه‌وتی (15/6/2015) ده‌ركراوه و واژۆی (لیوا سالار محه‌مه‌د جه‌بار)ی جێگری سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی ئه‌ركان- ئیداره و میره‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه، به باڵپشت به به ره‌زامه‌ندی وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه، ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و داوایه‌ی سكرتێری په‌ڕله‌مانی كوردستان ده‌ربڕیوه.
لەوبارەوە عەمید عێزەدین سندی،فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی پارتی ڕاگەیاندوە”پەرلەمان جارێ با دۆخی پێشمەرگە و ھاووڵاتیان ڕەچاو بکات و، بیر لە چارەکردنی کێشەی ئەو خەڵکە و ھێزی پێشمەرگە بکەنەوە؛ وا پێشمەرگە سینگیان کردووەتە قەڵغان بۆ پاراستنی گەل لەو نەهامەتییە ڕووی تێ کردوونە؛ ئەو هەموو شەھید و بریندارەی لەپێناوی پاراستی کوردستاندا داوە”.
وتیشی”پەرلەمان وا باشە چەکی زیاتر و خواردنی باشتر بۆ ھێزی پێشمەرگە دابین بکات، نەک چەک بۆ خۆیان بکڕن؛ وا لە سایەی ھێزی پێشمەرگەدا دنیا ھەرێمی کوردستانی ناسی”.
ئەوەشی خستە ڕوو”ئەگەر ھێزی پێشمەرگە پڕ چەک بێت و ھیچ کێشەیەکی نەبێت پەرلەمان خۆی پارێزراوە و، کێشەی نییە؛ جا بە ڕای من ھیچ پێویست ناکات پەرلەمان چەکی بۆ بکڕدرێت”.
لەلایەكی ترەوە لیوا موسلح زێباری فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە بەهەمان ماڵپەڕی ڕاگەیاندوە”ھێزی پێشمەرگە پێویستی بە چەک ھەیە نەک پەرلەمان بکردرێت؛ ھەرێمی کوردستان بە پەرلەمانەکەیشیەوە لە سای پێشمەرگەوە پارێزراوە، چ پێویست بەوە دەکات بایی ٥٠٠هەزار دۆلار چەک بۆ پەرلەمان بکڕن؟”.
لیوا موسلح زێباری کە ماوەیەک خۆی لە کۆبانێ شەڕی داعش کردووە وتیشی”ئا لەو دۆخەدا ئەو پارەیە بدرێت بە چەک و تەقەمەنی بۆ بەھێزکردنی پێشمەرگە باشترە و زۆر زەرورترە، چونکە پێشمەرگە وا خەریکە شەڕی داعش دەکات”.
ئەو فەرماندەیەی ھێزی پێشمەرگە دەیشڵێت”ھێزی پێشمەرگە ھەرێم و ھاووڵاتیان و تەنانەت ئەندامانی پەرلەمانیش دەپارێزێت، بۆیە پێویست ناکات ئەو پارە زۆرە بدرێتە چەک بۆیان”.