نوچەنێت.هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به كڕین و دابینكردنی چه‌ك بۆ پاسه‌وانه‌كانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان،راگه‌یاندنی په‌رله‌مان روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوكرده‌وه و رایده‌گه‌ێنێت،بڕیارى داواكردنى چه‌ك بۆ پاسه‌وانه‌كانى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان، بڕیارى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستانه.
له‌به‌شێكی تری رونكردنه‌وه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى راگه‌یاندنى په‌رله‌مان هاتوه: ئه‌م چه‌كانه‌ى داواكراون ده‌بنه موڵكى په‌رله‌مان، نه‌ك موڵكى پاسه‌وانه‌كان و له‌گه‌ڵ كۆتایى هه‌ر خولێكى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانیدا ته‌سلیم به به‌شی پاسه‌وانى په‌رله‌مان ده‌كرێته‌وه، له‌سه‌ر داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانیش پێویسته پارێزگارى له گیان و ئه‌منیه‌تى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان بكه‌ن.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
روونكردنه‌وه له راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ راى گشتى
بڕیارى داواكردنى چه‌ك بۆ پاسه‌وانه‌كانى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان، بڕیارى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستانه و تایبه‌ته به دابینكردنى چه‌ك بۆ پاسه‌وانه‌كانى ئه‌ندامان نه‌ك بۆ په‌رله‌مانتاران، ئه‌م پاسه‌وانانه به بڕیارى یاسایى له‌سه‌ر میلاكى وه‌اره‌تى ناوخۆ دامه‌زراون، به‌پێى یاسا هه‌ر په‌رله‌مانتارێك سێ پاسه‌وانى هه‌یه، بۆیه پێویستبوو وه‌زاره‌تى ناوخۆ چه‌كى پێویستییان بۆ دابین بكات، به‌ڵام نه‌یكردووه، بۆیه به نووسراو داوا له وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان كراوه كه كلاشینكۆف و ده‌مانچه‌یه‌ك بۆ پاسه‌وانه‌كانى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان دابین بكه‌ن، سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان داوا ده‌كات به زووترین كات ئه‌و چه‌كانه دابینبكرێت و به تایبه‌ت كه له‌م ماوه‌یه‌دا به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ هه‌ندیك له په‌رله‌مانتاران هه‌ره‌شه‌یان ئاراسته كراوه.
ئه‌م چه‌كانه‌ى داواكراون ده‌بنه موڵكى په‌رله‌مان، نه‌ك موڵكى پاسه‌وانه‌كان و له‌گه‌ڵ كۆتایى هه‌ر خولێكى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانیدا ته‌سلیم به به‌شی پاسه‌وانى په‌رله‌مان ده‌كرێته‌وه، له‌سه‌ر داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانیش پێویسته پارێزگارى له گیان و ئه‌منیه‌تى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى راگه‌یاندنى په‌رله‌مان
2015/7/14