قاسم شەشۆ: به‌بڕیاری بارزانی هێزێكی تایبەت بە شنگال دادەمەزرێت

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

فەرماندەی هێزەكەی شنگال رایگەیاندوە،سەرجەم ئەو هێزانەی پێش ئێستا لە چیای شنگال بەرگرییان دەكرد،لەلایەن بارزانیەوە بۆ دەرچووە كە بكرێن بەهێزێكی رێكخراو، وتیشی”هێزەكە بەناوی هێزی شنگال دەبێت”.

قاسم شەشۆ،فەرماندەی هێزی شنگال بە (رووداو)ی گوت”سەرجەم ئەو هێزانەی پێش ئێستا لە چیای شنگال بەرگرییان دەكرد، لەلایەن مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڕیاریان بۆ دەرچووە كە بكرێن بەهێزێكی رێكخراو، ئێستا‌ 10 فەوج و 26 سریە لەو هێزە دروستكراون”.

وتیشی “هێزەكە بەناوی هێزی شنگال دەبێت”.

شەشۆ باسی پێكهاتەی هێزەكەی كرد و وتی”هێزەكە هێزی هەموو شنگال دەبێ بە موسڵمان و ئێزدییەوە، هەروەها عەرەبی شەریفیش جێگەیان لەو هێزەدا دەبێتەوە”.

سەبارەت بە هێزەكەی حەیدەر،قاسم شەشۆ رایگەیاند”ئەو هێزە ئێستاش لە ریزی هێزی شنگالدا بەرگری دەكەن و هەموو فەرمانەكان هەر لەو هێزە وەردەگرن”.

هێزی شنگال ئێستا ژمارەیان 5 هەزار پێشمەرگەیە و بڕیار وایە ژمارەیەكی دیكەش ناونووس بكرێن و وەكو هێزێكی فەرمی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بناسرێن.

شەشۆ دەڵێت “خاكی شنگال، خاكی خەڵكی شنگالە. هەر هێز و لایەنێكیش رێز لە دەسەڵاتی كوردستان و پارتی نەگرێ، ناهێڵین یەك خولەك لە ناوچەكە بمێنێ‌”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com